ئینگڵته‌را

یونایتد هیچ پلانێکی نیە سۆڵشایەر دووربخاتەوە

بەرپرسانی یانەی مانچێستەریونایتد بەنیازنین ئۆلی گونار سۆڵشایەر دووربخەنەوە سەرەڕای ئاستە خراپەکەی ئەو یانەیە.

یونایتد لەم وەرزەدا بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەنجامەکانی لە خراپەوە بەرەو خراپتر رۆیشتن و هەمووان سەرسامن لە بێدەنگی کاربەدەستانی یانەکە.

چەند دەنگۆیەک هەبوو دوای شکستەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەڵام ئەمڕۆ سکای سپۆرت ئاشکرایکرد بنەماڵەی گلەیزەر بەنیازین لانیکەم سۆڵشایەر تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بمێنێتەوە تا ئەوکاتەی  ئێد وودواری بەڕێوبەری گشتی یانەکە گرێبەستەکەی تەواودەبێت و یانەکە جێدەهێڵێت.

هۆکارەکەشی ئەوەیە ئێد سوورە لەسەر هێشتنەوەی ئەو راهێنەرە و ئەوانیش دەیانەوێت بەڕێوبەری نوێ راهێنەرێک هەڵبژێرێت بۆ جێگرتنەوەی سۆڵشایەر لەباری ئەوەی یانەکە بەردەوام بوو لە ئەنجامە خراپەکانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button