ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی مانچێستەر نەیتوانی بێڵینگهام و هالاند بگوازێتەوە؟ سۆڵشایەر وەڵامەکەی لایە

یاریگا –

سەروەختێک جود بێڵینگهام کە ئێستا یەکێکە لە ئەستێرە هەرە دیارەکانی ئەوروپا، نزیک بووە پەلکێشی مانچستەر یونایتد بکرێت، بەڵام ئەو پلانە سەری نەگرتووە و ئۆلی گونار سۆڵشایەری راهێنەری پێشووتری مان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

سۆڵشایەر کە لە ٢٠١٨-٢٠٢١ راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە بوو، باس لەو ساتەوەختە دەکات کە جارێک بێڵینگهام هاتووە بۆ کارینگتۆنی شوێنی راهێنانەکانی مان یو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون بە قایلکردنی سەرەڕای ئەوەی زۆریش پێی سەرسام بووە

بێڵینگهام لە باڵەخانەکەی کارینگتۆن بوو. من لەوێ بووم، فێرگسنیشی لێ بوو، بریان رۆبسن و ئێریک کانتونایشی لێ بوون. هەموومان قسەمان لەگەڵ کرد، بەڵام قایل نەبوو. ئەو باش دەیزانی چی دەوێت، خولەکی زیاتری یاریکردن لە تیمی یەکەم. ئەوکات هێشتا تەمەنی ١٧ ساڵان بوو. بێڵینگهام لەو تەمەنەدا پێگەشتووترین ١٧ ساڵانێک بوو لە هەموو ژیانمدا بینیبێتم. پلانی هەموو شتێکی دانابوو.

سۆڵشایەر کە پێش ئەوەی ئەرکەکەی لە مانچێستەر وەربگرێت، راهێنەری مۆڵدەی نەرویجی بوو لە ٢٠١٥-٢٠١٨، لە باسی شکستیان لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هاونیشتیمانی دەڵێت

دوو وەرز ئەوم هەبوو لە مۆڵدە. هاوینی پێش ئەوەی بێمە مانچێستەر تەلەفۆنم بۆ کردن وتم دەبێت گرێبەست لەگەڵ ئەم کوڕە واژۆ بکەن. دەبێتە یاریزانێکی ئەستێرەیەکی بەرز. بەڵام وتیان نەخێر. ئەوان راپۆرتی زۆر یاریزانیان لەبەردەست بوو. ئەوە بوو من بووم بە راهێنەری کاتی لە مانچێستەر و، مۆڵدەیش هالاندی فرۆشت بە ساڵزبێرگ. من راستەوخۆ بە یانەکە دەڵێم بیکڕن لە کاتێکدا ئەو مەرجی هەڵوەشاندنەوە هەیە لە گرێبەستەکەیدا لەگەڵ ساڵزبێرگ. ئەو کاتە دەمانزانی کەس ئەو پارەیە (٢٠ ملیۆن یۆرۆ) نادات، ئەو نرخە بۆ خۆی هەڕاجییەک بوو. لە کۆتاییدا ئەوە بڕیاری مانچێستەر بوو کە لێی نەچنە پێشەوە. ئیتر هەرگیزیش گرێبەستمان پێشکەش نەکردووە و لێیشی نەچووینە پێشەوە تا ئەو کاتەی دەستی کرد بە تۆمارکردنی گۆڵ کرد لەگەڵ ساڵزبێرگ. ئیتر ئەو وەختە دۆرتمۆند دەرکەوت، یوڤێنتوس دەرکەوت، هەر هەمووی هاتنە پێشەوە بۆی. ئەوکاتەیش لەگەڵ ساڵزبێرگیش بوو بڕی هەڵوەشاندنەوەکە هەر باش بوو، ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بوو. هالاند زۆر لەوە زیاتری پێیە. یاریزانێکی بە کۆمەڵە. بیر لە ئامارەکانی خۆی ناکاتەوە. پاس دەدات هەرکاتێک یاریزانێک ببینێت لە بۆشاییدایە کە گۆڵێکی ١٠٠%ی پێ تۆمار دەکات. هالاند گەوهەرە.

بۆ زانین، هەردوو ئەستێرە ئینگلیزیەکە و نەرویجیەکە پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ گواسترانەوە بۆ بروسیا دۆرتمۆند و لەوێ توانیان زیاتر خۆیان بسەلمێنن تا لە کۆتاییدا مان سیتی هالاند و، ریاڵ مەدریدیش جودی گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button