ئیتاڵیا

چاڵهانۆگلو بەردەوامە لە بێ ڕێزیکردن بە میلان

یاریگا-هاکان چاڵهانۆگلوی یاریزانی پێشووی میلان و ئێستای ئینتەر بۆ دووهەمجار سوکایەتی بە یانەکەی پێشووی دەکات.

ناوەڕاستکارە تورکەکە، چوار وەرز یاریزانی میلان بوو بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکەی راستەوخۆ پەیوەندی بە رکابەرە دێرینەکەیانەوە کرد کە ئینتەرە. لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەشدا لە میانەی یاری دێربی میلانۆ کاتێک بە لێدانی سزا گۆڵی لە ئەیسی کرد نەک تەنها ئاهەنگی گێڕا بەڵکو بە شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی بێ رێزی بەرامبەر بە هاندەرانی یانەکەی پێشووی کرد.

هاکان بەوەش نەوەستا، لە ئینستاگرام سەرلەنوێ گۆڵەکە و ئاهەنگگێڕانەکەی داناوەتەوە و نوسیوییەتی “من هاکانم، من ئینتەرم”.

لە کاتی یارییەکەدا فلۆرێنزی یاریزانی یەدەگی میلان چووە نێو یاریگا و رووبەرووی هاکان بووەوە ئەمە جگە لە توڕەییەکی زۆری هاندەران دژی تورکە بێ وەفاکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button