ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی داوای لە یانەکەی کردووە شەش یاریزان بەڕێبکەن

Yariga App

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، زستانی داهاتوو دەستبەرداری شەش یاریزانی یانەکەیان بن.

خۆزێ ئالڤارێز رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، راهێنەرە نوێیەکەی بلاوگرانا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، زستانی داهاتوو لە کاتی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەکان دەستبەرداری هەر یەکە لە لوک دی یۆنگ، لێنگلێت، نیتۆ، کۆتینهۆ، ئۆمتیتی و برایسوەیت بن، چونکە لە پلانەکانی ئەودا نابن و دەبن بە بارگرانی لەسەر یانەکەیان.

بەم شێوەیە چاوەڕێ دەکرێت زستانی داهاتوو بازار کردنی بارسێلۆنا گەرم ببێت و، بەرامبەر دەستبەرداربون لەم یاریزانانە، چەند یاریزانێکی دیکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button