ئه‌وروپائینگلتەرا

ماتیۆس: سانچۆ هەڵەیكرد لە پەیوەندیكردنی بە مانچێستەر یونایتدەوە

یاریگا-

لۆتار ماتیۆس ، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێی وایە جادۆن سانچۆ هەڵەیكردووە لە ڕۆشتنی لە بروسیا دۆرتمۆند و پەیوەندیكردنی بە مانچێستەر یونایتدەوە.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت ماتیۆس ووتی: بە سەیركردنی هێرشبەرەكانی مانچێستەر یونایتد ڕاشفۆرد و ڕۆناڵدۆ و چوار یاریزانی دیكەش لە نێوانیاندا سانچۆ ، نازانم چۆن ڕاهێنان ئەنجام دەدات ، ئەبێت تەواوی هەولی خۆی بدات تا ڕاهێنەرەكەی ڕازی بكات لە پێكهاتەی سەرەكی یاری پێبكات.

هەروەها ووتیشی: بەپێی یاریكردنەكانی لەم وەرزەدا ئەوە دەبینین كە هەڵەی كردووە لە پەیوەندیكردنی بە مانچێستەر یونایتدەوە ، ڕەنگە پارەی زیاتر وەربگرێت ، بەلام یاری كەمتر ئەنجام دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button