ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

مۆڵەت بە کۆنتی درا ئەمشەو لە یارییەکەی تۆتنهام ئامادەبێت

یاریگا-ئەمشەو ئەنتۆنیۆ کۆنتی یەکەم یاری خۆی وەکو راهێنەری تۆتنهام هۆتسپێرز ئەنجام دەدات.

دوێنێ بەفەرمی راگەیەندرا راهێنەرە ئیتاڵییەکەی جێگەی نونۆ سانتۆس دەگرێتەوە لە سپێرز بەڵام بەهۆی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، کۆنتی پێویستی بە ڤیزای کارکردنە تاوەکو بتوانێت بەفەرمی کاربکات.

ئیڤینینگ ستاندارد رایگەیاند، توانراوە بە زوویی مامەڵەی بەدەستهێنانی ڤیزای کار بۆ ئەو راهێنەرە ئەنجام بدرێت و ئەمشەو بەفەرمی دەتوانێت سەرکردایەتی تۆتنهام بکات.

هەرچەندە دوو رۆژە دەچێتە کامپی مەشقەکانی تۆتنهام بەڵام مافی ئەوەی نەبووە کاربکات و تەنها سەیری کردووە، لەبری ئەو رایان مەیسن کارەکانی کردووە. دوای ئەم بڕیارە، کۆنتی دەتوانێت پێکهاتەی سەرەکی و پلانەکانی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ڤیتێسی هۆڵەندی.

یارییەکە لە میانەی جامی کۆنفرانسی ئەورووپییە و تۆتنهام دوای سێ یاری تەنها چوار خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button