ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێریکسن لە زستاندا ئینتەر جێدەهێڵێت

یاریگا-کریستیان ئێریکسن چیتر ناتوانێت لە ئینتەرمیلان یاری بکات و یانەی داهاتووشی هەڵبژاردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی لێ ئیکویپی فەڕەنسی، ئێریکسن دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەجاکس چونکە لە هۆڵەندا رێگەی پێدەدەن بە ئامێری زیندووکەرەوەی دڵەوە یاری بکات.

ئێریکسن پاش تووشهاتنی بە نۆرەی دڵ لە میانەی یۆرۆدا، پێویستی بە ئامێری زیندووکەرەوەی دڵ هەیە تاوەکو تووشی ئەو دۆخە نەبێتەوە بەڵام یاساکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا رێگەنادات یاریزانان ئەو ئامێرە لەسەر دڵییان هەبێت لە کاتی یاریکردندا.

سەرچاوەکە دەڵێت ئینتەر ئامادەیە بە بێ هیچ قەرەبووییەکی دارایی رێگە بەو یاریزانە بدات بڕوات سەرەڕای ئەوەی سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە

بابەتی زیاتر

Back to top button