ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

فاتی: گۆڵەكەم پێشكەشی ئەگوێرۆ كرد و دەجەنگین لە پێناو گەشتنمان بە قۆناغی داهاتوو

یاریگا-

ئەنسۆ فاتی هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دلخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە دینامۆ كیێڤ.

بارسێلۆنا بوو بە میوانی دینامۆ كیێڤ و توانی یاریەكەی بە تاكە گۆڵێكی فاتی لە خولەكی 70 لێ بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە فاتی ووتی: بردنەوەیەكی زۆر باش بوو ، ئێمە دلخۆشین و دەجەنگین لە پێناو گەشتنمان بە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەروەها ووتیشی: گۆڵەكەم تۆمار كرد و پێشكەشم كرد بە ئەگوێرۆ دوای ئەو ڕووداوەی بەسەریهات ، ئەو یاریزانێكی گەورەیە ، ئەو بردنەوەیە پێشكەش بە ئەو دەكەین ، هیوادارم بە زووترین كات چاكبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button