ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
بەیاننامەی فەرمی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە پێكانی یاریزانەكانی
یاریگا-
بەیاننامەی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی سەبارەت بە پێكانی یاریزانەكانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لایپزیگ.
وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لایپزیگ لە یارگای خۆی میوانداری پاریس بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بەیاننامەی فەرمی پاریس سەبارەت بە پێكانی یاریزانەكانی:
– لیۆنێل میسی لە ئەژنۆی چەپیدا هەست بە ئازار دەكات.
– سێرجیۆ ڕامۆس لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان.
– ماركۆ ڤێراتی لە وەرگرتنی چارەسەردایە لە هۆڵی وەرزشیدالە ژێر سەرپەرشتی پزیشكدا.
پاریس بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی دێت و لایپزیگیش بە بێ هیچ خاڵێك لە ڕیزبەندی چوارەم دێت.