یاریگا-
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.
لە گواستنەوەكانی هاوینی ڕابردوودا ڕامۆس بە گرێبەستێكی ئازاد ودوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕیال مەدرید پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لو پاریزیان ی فەڕەنسی پاریس سان جێرمان دەیەوێت گرێبەستی ڕامۆس هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانیەوە.
لەو كاتەوەی ڕامۆس پەیوەندی بە پاریسەوە كردووە بەشداری لە هیچ یاریەكدا نەكردووە بەهۆی پێكانەوە.