یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، میوانداری یانەی شاختاری ئۆکراینی دەکات، بۆ ئەم یارییە هەر یەکە لە رۆدریگۆ و ماریانۆ دیاز بەهۆی پێکان بەشداری ناکەن.
رادیۆ کۆپێ ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانەکەی شاهانەکان دوای ئەوەی لە یاری رابردوو بەرامبەر ئێلچێ تووشی پێکان بوون، بەم هۆیەوە ناتوانن بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر یانە ئۆکرانیەکە بەشداری بکەن.
رۆدریگۆ لە رانیدا تووشی پێکان بووە و، لە بەرامبەردا ماریانۆ دیاز لە لوتی تووشی پێکان بووە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.