ئیسپانیا

جیرارد پیکێ تووشی پێکان هاتووە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی رایگەیاند جیرارد پیکێی بەرگریکاری بەئەزموونی یانەکەیان پێککراوە.

ئەم بەیانییە پشکنین بۆ ئەو یاریزانەکراوە و دەرکەوتووە لە پێی راستیدا پێکان هەیە، بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی ناوبراو بەدڵنیاییەوە لە یارییەکەی دینامۆکیێڤ دادەبڕێت و رەنگە تا دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان نەگەڕێتەوە.

پیکێ لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئالاڤێز لە خولەکی ٧٠ یاریگای جێهێشت، بەر لەوە لە خولەکی ٥٢ ئالاڤێز گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و پیکێ بە هۆکاری گۆڵەکەیان لە قەڵەمدرا. یارییەکەش ١-١ بۆ هەردوولا بەکۆتاهات.

بابەتی زیاتر

Back to top button