ئه‌وروپائینگلتەرا

كلۆپ باس لە پێكانەكەی كەیتا دەكات

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە جۆری پێكانەكەی نابی كەیتا دەكات.

لیڤەرپول لە یاریگای خۆیدا میوانداری برایتۆنی كرد و یاریەكەش بە یەكسان بوون كۆتایی هات بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە خولەكی 20ی یاریەكەدا نابی كەیتا تووشی پێكان هات و بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت و ئۆكسلید چامبەرلین جێگای گرتەوە.

لە دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: وام بینی پێكانەكە لە ئەژنۆیدا بێت ، پزیشكەكان پێیان ووتم كە لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بووە ،ناتوانم زیاتر بڵێم ، دەبێت كەیتا پشكنینەكان ئەنجام بدات.

كەیتا دەبێتە چوارەم یاریزانی هێڵی ناوەندی ڕێدز كە پێكانیان هەبێت لە پاڵ هەریەك لە یاریزانەكان فابینهۆ ، جەیمس میلنەر و هارڤی ئیلیۆت.

لیڤەرپول بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە دوای ئەنجامدانی 10 یاری لە پلەی دووەم دێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای چێلسی پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button