ئیسپانیا

بارتۆمیۆ پلانێکی ئامادەکردووە بۆ هێشتنەوەی مێسی

یاریگا-جۆسیب ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا  بەنیازی ئەوەیە گرێبەستێکی هەتاهەتایی پێشکەشی لیۆ مێسی بکات.

بارتۆمیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ESPN وتی “هێشتا ساڵانێکی زۆرمان ماوە چێژ لە یاریکردنی مێسی ببینین، ئەو هەموو سنوورەکانی یانەکە و تۆپی پێی بڕیووە و هاندەرانی یانەکانی دیکەش چەپڵەی بۆ لێدەدەن، دەمانەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکەینەوە. ئەو هێشتا گەنجە و ٣١ ساڵە، هەرچەند دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە بەڵام دەمانەوێت بۆ ساڵانێکی زۆر و تاکۆتایی هەر لەگەڵ ئێمە بێت”.

مێسی لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە هەشت جار گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا درێژکردووەوە و دواینیان لە ٢٠١٧دابوو کە گرێبەستەکەی لە ٢٠٢١ بەکۆتادێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button