ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا: هەمیشە گوتوومە رۆژێک دێت چاڤی دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە گومانەوە باس لە راهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز وەک شوێنگرەوەی رۆناڵد کومان دەکات.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکەکەی بلاوگرانا دەڵێت ” من هەمیشە گووتومە رۆژێک دێت و چاڤی دەبێتە راهێنەری یانەکەمان، لە ماوەی سەرۆکایەتیمان چەندینجار قسەم لەگەڵ کردووە، هیچ گومانێکیشم نیە ئەو دەتوانێت کەسێکی باش بێت، بەڵام ئێمە نامانەوێت لە دەست نیشانکردنی راهێنەری داهاتوومان پەلە بکەین، بێجگە لە چاڤی کەسانی دیکەش هەن کە پاڵێوراون بۆ راهێنەرایەتی یانەکەمان ”.

ئەم قسانەی لاپۆرتا لە کاتێکدایە، زۆربەی سەرچاوەکانی کەتەلۆنیا چاڤی وەکو راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا دەزانن، بەڵام دەنگۆیەکیش هەیە کە سەرۆکایەتی ئەو یانەیە، دەیەوێت راهێنەرە کاتیەکەیان تاقی بکەنەوە، ئەگەر بێتو سەرکەوتوو بێت، لەوانەیە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button