ئه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس جۆری پێكان و ماوەی دووركەوتنەوەی یاریزانێكی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی جۆری پێكان و ماوەی دووركەوتنەوەی ماتیا دی چیلۆی ڕاگەیاند.

یوڤێنتوس تووشی شكست هات بەرامبەر ساسۆلۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

لە خولەكی 13ی یاریەكەدا بەهۆی پێكانەوە دی چیلۆ یاریگای جێهێشت و ئەلێكس ساندرۆ جێگای گرتەوە.

هەژماری فەڕمی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: ماتیا دی چیلۆ دوای پشكنینەكانی دەركەوتووە پێكانی هەیە و دوای 10 ڕۆژی دیكە دووبارە پشكنینی بۆ دەكرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button