یاریگا

نەیمار: هیوادارم لە پاریس لەگەل میسی مێژوو بنوسینەوە

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كە زۆر دڵخۆشە بە بوونی لیۆنێل میسی لە یانەكەیاندا.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا نەیمار ووتی: من زۆر دڵخۆشم بە هەبوونی میسی لە پاریس سان جێرمان ، جگە لەوەی یەكێكە لە ئەفسانەكانی تۆپی پێ ئەو هاوڕێمە ، كاتێك هاوڕێكانت لە تەنیشتت یاری دەكەن زیاتر لەسەر خۆیت.

هەروەها ووتیشی: هیوادارم ئەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستمانهێنا لێرە لە پاریس دووبارەی بكەینەوە.

لە ساڵی 2015 نەیمار لەگەل میسی لە بارسێلۆنا توانیان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنن دوای بردنەوەیان لە یوڤێنتوس بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button