ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

هەولێر یەکەم بردنەوەی بەدەستهێنا

یاریگا
یانەی هەولێر لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی عێراق، لە یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی هاندەرانی میوانداری یانەی تەلەبەی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

ئەمڕۆ لە بەردەوامی گەڕی شەشەمی خولی نایابی عێراق، لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری یانەی هەولێر میوانداری تەلەبەی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، سەرەتا لە خولەکی هەشت یاریزانانی یانەی میوان توانیان گۆڵی یەکەمی یارییەکە بکەن، دواتر لە خولەکی 41 مومونی توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ هەولێرییەکانی یەکسان بکاتەوە و، دواتریش نیوەی دووەم لە خولەکی 61 هەمان یاریزان گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەشی کرد و یارییەکەش هەر بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

یانەی هەولێر یەکەم بردنەوەی لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق بەدەستهێنا و کۆی خاڵەکانیاشیان گەیاندە شەش خاڵ، لە بەرامبەردا تەلەبەش تووشی سێیەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button