ئیتاڵیائینگلتەرا

سێ بەربەست لەبەردەم کۆنتییە بەر لە ئەرکی مان یونایتد

یانەی مانچێستەریونایتد گفتوگۆکان بۆ جێگرتنەوەی ئۆلی گونار سۆڵشایەر دەست پێدەکات و ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە ئێستادا بژاردەی یەکەمە بە کۆمەڵێک بەربەستەوە.

دوابەدوای شکستە سەختەکەی یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٥-٠، یانەکە بڕیاری گۆڕینی راهێنەرەکەی داوە و بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، کۆنتی لە ئێستادا بژاردەی یەکەمی یونایتدە بەڵام یانەکە دەیەوێت سێ بابەت یەکلابکاتەوە بەر لەوەی گفتوگۆ فەرمییەکان دەست پێبکەن..

یەکەم سروشتی ئەو راهێنەرەیە بۆ کەم مانەوە لەو یانانەی کارییان لەگەڵ دەکات و بەدوای پڕۆژەی درێژخایەن ناگەڕێت، دووهەم کەلەرەقی ئەو راهێنەرەیە لە بڕیارەکانی و دانانی پێکهاتەی سەرەکی کە رەنگە ئەمە کێشە و ناکۆکی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دروستبکات.

سێهەم پێویستە کۆنتی لەلایەن سێر ئەلێکس فێرگسۆنەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکرێت چونکە بەگوتەی سەرچاوەکان تا ئێستا سۆڵشایەر لەژێر پارێزگاری فێرگسۆن دایە.

دیارترین بژاردەکانی ئێستای یانەکە دوای کۆنتی، هەریەک لە تێن هاگ و زینەدین زیدانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button