ئه‌وروپائیسپانیا

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی کۆرتوا

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی دەیەمی لالیگا لە ئەژنۆیدا هەستی بە ئازار کرد، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی نیگەران کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا، ئەمڕۆ بەدواداچوونی بۆ پێکانەکەی گۆڵپارێزی شاهانەکان کردووە و، زانیاریان دەستکەوتووە ئەم گۆڵپارێزە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوتووە هیچ کێشەیەکی نیە و، بۆ یاری داهاتووی یانەکەی ئامادە دەبێت.

کۆرتوا لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا، توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەرچەندە لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە گۆڵێکی لێکرا، بەڵام توانیان سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button