یاریگا
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای شكستە سەختەكەیان پەیامێكی بڵاوكردەوە
یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە.
مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ڕێدز كۆتایی هات.
لە دوای یاریەكە كریستیانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:
” هەندێك جار ئەنجامەكە بەو شێوەیە نابێت كە هەولمان بۆ داوە ، هەندێ جار ئەنجامەكە ئەوە نابێت كە دەمانەوێت، ئەوەش تەنها لەسەر خۆمانە، نابێت جگە لە خۆمان لۆمەی كەس بكەین، هاندەرانمان جارێكی تر پشتیان گرتین، ئەوان شایستەی زۆر باشترن، بارودۆخەكە لەبەردەم ئێمەدایە چاكی بكەین و پێشكەشیان بكەین، ئێستا كاتی گۆڕانكاریە ”.