یاریگا

براكەی سەلاح گاڵتە بە ئەستێرەیەكی مانچێستەر یونایتد دەكات

یاریگا-

برای محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی گاڵتە بە یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەكات.

لیڤەرپول لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە مانچێستەر یونایتد بوویە میوانی شەیتانە سورەكان و یاریەكەیان بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام بردەوە ئەستێرە میسڕیەكە توانی هاتریك تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە براكەی سەڵاح وێنەیەكی هاری ماگوایەر بەرگریكاری مانچێستەر یونایتدی لە ستۆری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام داناوە و نووسیویەتی: ” هێرشبەری یەكەمی لیڤەرپول ”

ئەمەش وەك گاڵتە پێكردنێكە بۆ ئەستێرەكەی مانچێستەر كە نەیتوانی بە شێوەیەكی باش پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەیان بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button