ئه‌وروپائەفریقائینگڵته‌راگرنگترین

یەکەم خانمی باڵا پۆش لە بریتانیا بووە ناوبژیوان

یاریگا
بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا خانمێکی باڵا پۆشی رەش پێستی باڵا پۆش لە بریتانیا دەستی بە ناوبژیوانیەتی کرد.

تۆری هەواڵی BBC بڵاویکردەوە جەواهیر روبلا خانمە باڵا پۆشی موسولمان کە بە رەگەز خەڵکی سۆمالە و لە بریتانیا نیشتەجێیە، دەستی بە کاری ناوبژیوانیەتی کرد. ئەم خانمە چیرۆکەکەکی دەگێڕێتەوە و دەڵێت ” سەرەتا خانەوادەکەم زۆر دژایەتیان کردم و کاتێ دەگەڕامەوە ماڵەوە زۆر بە خێرا پێڵاو و جلە وەرزشیەکانم دەشاردەوە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی توند و تیژی نەبمەوە، بەڵام دواجار ئەوانیش رازی بوون “.

جەواهیر لە ساڵی 2004 دوای تێکچوونی دۆخی نێوخۆی وڵاتەکەی لەگەڵ خانەوادەکەی کە ئەو کاتە تەمەنی 10 ساڵ بوو، بریاریاندا کۆچی بریتانیا بکەن.


Back to top button