ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنچیلۆتی ڕوونی دەكاتەوە كە چۆن دەتوان لە بارسێلۆنا ببەنەوە

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕێگای بردنەوەیان لە بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر: 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆو میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ڕكابەری بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا.

ئەنچیلۆتی لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا ووتی: هەموو كات یاری كلاسیكۆ تایبەتە ، لە هەموو وڵاتێك دوو یاری بەچێژ هەیە وەك ئینتەر و میلان ، چێلسی و تۆتنهام ، بایرن و دۆرتمۆند.

هەروەها ووتیشی: ئەو یاریەمان زۆر تایبەت دەبێت ، كلاسیكۆی ئیسپانیا گرنگترینە بۆ هاندەران ، ئەوە یاریەكی ئاسایی نیە ، دەبێت بەو پەڕی تواناتەوە خۆتی بۆ ئامادە بكەیت.

سەبارەت بەو پرسیارەی كە چۆن دەتوانن لە بارسێلۆنا ببەنەوە كارلۆ ووتی: بەرگریەكی باش كلیلی هەموو شتێكە ، هەموو ئەو یاریانەی پارێزگاریمان لە تۆڕی گۆڵەكەمان كردووە بردوومانەتەوە ، كێشە ئەوە نیە نەتوانین گۆڵ تۆمار بكەین ، كێشە ئەوەیە كە گۆڵمان لێ تۆمار نەكرێت.

” لەو باوەڕەدام هازارد و كارڤاخال گەڕاونەتەوە و كاتمان لە پێشە تا بە باشی خۆمان بۆ كلاسیكۆ ئامادە بكەین ”.

لە وەڵامی پرسیاری خۆشترین كلاسیكۆ ڕاهێنەرە ئیتالیەكە ووتی: یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیای 2014 ، ئەو یاریەی كە گاریس بەیڵ گۆڵە نایابەكەی تۆمار كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button