ئه‌وروپائینگلتەرا

برۆنۆ ناتوانێت بەرامبەر لیڤەرپول بەشداری بكات

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یەكێك لە ئەستێرەكانی بۆ یاریەكەی بەرامبەر لیڤەرپول لەدەستدا.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆیان میوانداری لیڤەرپول دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی پریمەرلیگ.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ” زە سەن ” بەشداریكردنی برۆنۆ فێرناندیز بەرامبەر لیڤەرپول لە گوماندایە.

لە یاری بەرامبەر ئەتلانتا لە یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا برۆنۆ تووشی پێكان هات.

هەروەها لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕێدز سۆلشایەر ڕایگەیاند كە برۆنۆ ناتوانێت ئامادەی یاریەكە ببێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button