یاریگا-
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی یاری كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدی دەستنیشانكرد.
وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆیان میوانداری ڕكابەری هەمیشەییان ڕیاڵ مەدرید بكەن ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە شێوەیەكی فەرمی ناوبژیوانانی یاری كلاسیكۆی دیاریكرد و سانچێز مارتینیز بەناوبژیوانی نێو یاریگا و گۆنزالیز گۆنزالیز بە ناوبژیوانی ڤار دەستنیشاكرا.
پێشتر سانچێز مارتینیز چوار یاری ناوبژیوانی كلاسیكۆی كردووە لەو چوار یاریەدا سێ یاری بارسێلۆنا براوە بووە و یەك یاری ڕیاڵ مەدرید براوە بووە.
ئەو یاریانەی سانچێز مارتینیز ڕاهێنەرایەتی كردووە لە كلاسیكۆدا:
– ڕیاڵ مەدرید 2-0 بارسێلۆنا ( جامی سوپەری ئیسپانیا 2017 )
– ڕیاڵ مەدرید 0-3 بارسێلۆنا ( لالیگا وەرزی 2017/18 )
– بارسێلۆنا 5-1 ڕیاڵ مەدرید ( لالیگا وەرزی 2018/19 )
– ڕیاڵ مەدرید 0-3 بارسێلۆنا ( جامی شای ئیسپانیا 2018/19 )