ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان بە ناوی خۆیەوە.

یانەی مانچێستەر یونایتد توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەتلانتا بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان كریستیانۆ توانیویەتی گۆڵ بەرامبەر 38 یانەی جیاواز تۆمار بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە خولەكی 81دا دۆن توانی گۆڵی سێیەم و بردنەوەی شەیتانە سورەكان تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button