ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما ناچێتە دادگا

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریار بوو ئەمڕۆ بچێتە دادگا، بەڵام ئەو یاریزانە بەهۆی ئامادەکارییەکانی بۆ یاری داهاتووی یانەکەی، ئامادەنەبوو بچێتە بەردەم دادگا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بریار بوو ئەمڕۆ هێرشبەرەکەی ریال مەدرید جارێکی دیکە لەسەر کەیسەکەی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ماتیۆ ڤالبوێنای هاونیشتیمانی دادگایی بکرێت، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردەوە تاوەکو دوای یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا کە هەفتەیە داهاتوو دەکرێت بچێتە دادگا.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئەمڕۆ ڤالبوێنا لە دادگا ئامادەبوو و دادگاییەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە و تاوەکو ئێستا بێزێماش دادگایی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button