ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یانەکانی سوپەرلیگ بە بیرۆکەیەکی نوێ دەگەڕێنەوە

یاریگا
دوای ماوەیەک بێ دەنگ بوونیان لە بیرۆکەی سوپەر لیگ، پێدەچێت هەر سێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس کە تاوەکو ئێستا سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانتییە، بیرۆکەیەکی نوێیان هەبێت.

ماڵپەری Wirtschaftswochـی ئەڵمانی زانیاری دەستکەوتووە، ئەو سێ یانەیەی تاوەکو ئێستا سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی پاڵەوانتییەکە، بە چەند گۆڕانکاریەک دەگەڕێنەوە و، یەکێک لە گۆڕانکارییەکانیش ئەوەیە ژمارەی یانە بەشداربووەکان لە 12 یانەوە بۆ 20 یانە زیاد بکەن، مەبەست لەم هەنگاوەش ئەوەیە کە ژمارەیەکی زیاتری یانەکان لەم بیرۆکەیە سوودمەند بن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە یەکێک لە بیرۆکەکانی دیکەی رێکخەرانی سوپەر لیگ ئەوەیە کە لە یاری کۆتایی پاڵەوانتییەکە، %70 بەشداری هاندەران لە یارییەکە، هاندەری هەردوو یانە بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button