ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لەگەڵ فاتی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
ئانسۆ فاتی، هێرشبەرە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتە رێکەوتن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دواجار بەرپرسانی بارسێلۆنا توانیان لەگەڵ هێرشبەرە لاوەکەی یانەکەی بگەنە رێکەوتنی کۆتایی و بریارە پێش یارییەکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەری ریال مەدرید، واژۆ لەسەر گرێبەستی ئەو یاریزانە بکرێت.

سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە مووچە نوێیەکەی فاتی نەکردووە، بەڵام بڵاویکردووەتەوە کە گرێبەستە نوێیەکەی ئەو یاریزانە لاوە، تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2027 دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button