ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما ئەم هەفتەیە دادگایی دەکرێت

یاریگا-
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لەسەر کەیسی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ناشیاوی ماتیۆ ڤالبوێنای هاونیشتیمانی دادگایی دەکرێت.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسا بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لەسەر کەیسەکەی ساڵی 2015، پێویستە چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە دادگای تاوانی ڤێرسای ئامادەبێت، بەمەبەستی دادگایی کردنی.

شەش ساڵ لەمەوبەر، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڤالبوێنای هێرشبەری ئەو کاتی هەڵبژاردەی فەرەنسا کەوتە دەست سێ کەس و ئەمانیش هەڕەشەیان لە یاریزانەکە کرد، ڤیدیۆکە بڵاودەکەنەوە و تاوەکو ئێستاش گومانەکان لەسەر کەریم بێنزێمان کە ئەو ڤیدیۆیە دابێتە ئەو کەسانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button