ئاسیاعێراقگرنگترین

فەرمی: وادەی گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاکانی خولی نایابی عێراق دیاریکرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق لە بەیاننامەیەکدا گەڕانەوەی هاندەرانی لە خولی نایابی وڵاتەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ دوو شەممە فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەسەر رەزامەندی لیژنەی باڵای تەندروستی وڵاتەکەیان، هاندەران لە گەڕی پێنجەمی خولی نایاب کە رۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت، دەتوانن بگەڕێنەوە یاریگاکان، بەمەرجێک ئەو هاندەرەی دەچێتە یاریگا بەمەبەستی بینی یارییەکان، دەبێت هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و هەروەها کارتی ڤاکسینەکەش لەگەڵ بێت.

مەرجێکی دیکەی لیژنەکە ئەوەیە رێگە بە ئامادەبوونی 100% هاندەران نادرێت و، لە قۆناخی یەکەم تەنهە 30% هاندەران دەتوانن لە یاریگاکان ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button