ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا رێگەی رۆیشتن بۆ ستێرلینگ خۆشتردەکات

پیپ گواردیۆلا ئاسانکاری بۆ رەحیم ستێرلینگ دەکات تاوەکو مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت.

ستێرلینگ بە راشکاوانە وتبووی دەیەوێت رووبکاتە یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا ئەگەر خولەکی زیاتری پێنەدرێت لە مان سیتی. ئەمڕۆش گواردیۆلا بۆ بی بی سی  وەڵامی رەحیمی دایەوە دەڵێت ناتوانم گرەنتی ئەوە بکەم  و وتی

هیوادارین ئەو ببێتە یاریزانێکی گرنگی یانەکەمان، هەندێک یاریزان دەیەوێت هەمیشە یاری بکەن بەڵام من ناتوانم گرەنتی ئەوەیان بۆ بکەم، دەکەوێتە سەر سەلماندنی تواناکانیان، ئەوەی من لە رەحمیم و سەرجەم یاریزانەکانی دیکەشم دەوێت ئەوەیە کە دڵخۆشبن و رازی بن بۆ ئەوەی لێرەبن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button