ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستی دوو یاریزانی یانەكەی دەكات

یاریگا-

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستی عوسمان دیمبلی و ئەنسۆ فاتی دەكات.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت لاپۆرتا ووتی: پەیوەندی باشمان لەگەل دیمبلی هەیە ، بەردەوام لەگەل بەڕێوەبەری كارەكانی قسە دەكەین ، عوسمان دەیەوێت بەردەوام بێت و ئێمەش زۆر گرنگی بەوە دەدەین.

هەروەها ووتیشی: ئەو لەوجۆرە یاریزانانەیە كە لە توانایدایە هاوكاری یانەكە بكات و ڕاهێنەریش متمانەی پێیەتی ، لە ئەگەری ڕزگاربوونی لە پێكان ، ئەوا یارمەتیدەرێكی گەورە دەبێت بۆمان ، ئەو گرێبەستی هەیە لەگەلمان و چەند ساڵێكە لێرەیە و هەوڵ دەدەین گرێبەستەكەشی نوێ بكەینەوە.

سەبارەت بە فاتی ووتی: بە هەمان شێوەی دیمبلی ، دەیەوێت لەگەڵمان بەردەوام بێت ، دەمانەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكەینەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button