ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ستێرلینگ ئامادەیی دەربڕی بۆ جێهێشتنی مانچێستەر سیتی

یاریگا-رەحیم ستێرلینگ بە دووری نازانێت مانچێستەر سیتی بەجێبهێڵێت لە سەروبەری دەنگۆی گرنگی پێدانی لەلایەن بارسێلۆناوە.

ستێرلینگ لە چاوپێکەوتنێکدا لە نیویۆرک لە کۆنفرانسی بواری دارایی لە بازرگانی تۆپی پێ  دا وتی “ئەگەر بژاردەی ئەوەم هەبووایە لە شوێنیکی تر یاری بکەم کە چانسی یاریکردنی زیاترم هەبێت ئامادەم بۆ ئەوە، وەک هەمیشە وتوومە تۆپی پێ بۆ من لە هەمووشتێک گرنگترە. وەک یاریزانی ئینگلیزی تەنها پریمەرلیگ دەزانم و زۆرجار بەخۆم دەڵێم ئەگەر لە دەرەوە یاری بکەم حەز دەکەم بزانم تا چەند توانای ئەو ئاڵنگارییەم هەیە.”.

سەبارەت بە کەمبوونەوەی خولەکەکانی یاری کردنیشی لەم وەرزەدا وتی” من لەو کەسانە نیم کێشەیەک لە قەبارەی خۆی گەورەتر بکەم و رەخنە بگرم، بەڵکو بەردەوام هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی زۆرترین یاری بکەم و زۆرترین گۆڵ تۆماربکەم”.

رەحیم شەش وەرزە لە یاریگای ئیتحادە و لە ٢٠١٥دا بەرامبەر ٦٨ ملیۆن دۆلار لە لیڤەرپوولەوە گوێزرایەوە بۆ مانچێستەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button