ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: یاریزانێكی بارسێلۆنا تووشی پێكان بوو

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەواڵی پێكانی یەكێك لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەكەی پێگەشت.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پێكانی ڕونالد ئاراوخۆی بەرگریكاری یانەكەی ڕاگەیاند.

لە پشكنینە پزیشكیەكان بۆ بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە دەركەوتووە لە ڕانی قاچی چەپیدا پێكانی هەیە و ماوەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان بەستراوە بە زوو چاكبونەوەی یاریزانەكەوە.

ڕۆژنامەی ئاس ئاشكرایكردووە ئاراوخۆ بەشداری كلاسیكۆ ناكات و ماوەی دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان سێ هەفتە دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button