ئه‌وروپائینگڵته‌را

كلۆپ ئامادەبوونی دوو یاریزانی بۆ یاری بەرامبەر واتفۆرد ڕاگەیاند

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئامادەبوونی دوو یاریزانی یانەكەی بۆ یاریەكەی بەرامبەر واتفۆرد ڕاگەیاند.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان واتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپول بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلیزیدا.

بەهۆی پێكانەوە ئارنۆلد نەیتوانی بەشداری سێ یاری ڕابردووی ڕێدز بكات و دیگۆ جۆتاش لەگەل هەڵبژاردەكەی تووشی پێكان هات.

كلۆپ لە لێدوانیدا بۆ پێگەی فەرمی لیڤەرپول ئامادەبوونی هەردوو یاریزان ( ئارنۆلد و جۆتا )ی بۆ یاری بەرامبەر واتفۆرد ئاشكرا كرد.

ڕاهێنەرەكەی ڕێدز ووتی: سەرجەم یاریزانەكان لە بارودۆخێكی باشدان ، ئارنۆلد و جۆتاش بەهەمان شێوە ، ڕاهێنانەكان بەشێوەیەكی ئاسایی ئەنجام دەدەن.

بۆ بیرهێنانەوە لیڤەرپول بۆ یاری بەرامبەر واتفۆرد لە تواناكانی هەر سێ یاریزان ( ئەلیسۆن بیكەر ، فابینهۆ ، فێرمینهۆ ) بێبەش دەبێت بەهۆی یاریەكانیان لەگەڵ هەلبژاردەی سامبا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button