ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

جیرۆ باس لە پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ بێنزیما دەكات

یاریگا-

ئۆلیڤیە جیرۆی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی فەڕەنسی باس لە پەیوەندی نێوان خۆی و كەریم بێنزیمای هاونیشتیمانی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید دەكات.

لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە جیرۆ ووتی: هیچ كێشەیەك لەنێوان من و بێنزیمادا نیە ، من چێژ دەبینم لە یاریكردن لەگەڵی ، ڕۆژنامەكان هەموو كات ڕووداوەكان گەورە دەكەن.

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئیمباپێ ووتی: پێش دەستپێكردنی یاریەكانی یۆرۆ ڕووداوێكی بچووك ڕوویدا ، كیلیان چەند ڕۆژێك بێتاقەت بوو ، گفتۆگۆمان كرد و هەموو شتێك چاك بوویەوە.

جیرۆ لە ڕیزبەندی دووەمی گۆڵكارانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دێت و بە جیاوازی پێنج گۆڵ لە تێری هێنریەوە دوورە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button