ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: میلان گۆڵپارێزێکی بۆ جێگرتنەوەی ماینان کڕی

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان کاتی بەفیڕۆنەدا و لەگەڵ هەواڵی پێکانی گۆڵپارێزەکەی، ئەنتۆنیۆ میرانتێی گواستەوە.

ماینان لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ میلان ئاستێکی بەرز نیشان دەدات بەڵام لە مەچەکیدا ئازاری پێگەیشتووە و پێویستی بە دوو مانگ و نیوە بۆ چاکبوونەوە. هەر بۆیە میلان میرانتێی بۆ وەرزێک واژۆکرد، ناوبراو تەمەنی ٣٨ ساڵە و هیچ گرێبەستێکی نەبوو.

گرێبەستەکە بووە ناچاری بۆ رۆسۆنێری پاش ئەوەی گۆڵپارێزی سێهەمیش پلیزاری تووشی پێکان هات و تا مانگی یەک ناگەڕێتەوە.

ئەنتۆنیۆ پێشتر درێسی یانەکانی کرۆتۆن، یوڤێنتۆس سامپەدۆریا و پارما و بۆلۆنیای پۆشیووە لە خولی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button