خوله‌کانی دیکە

ئیتاڵیا تۆمەتبارە بە رەگەزپەرستی بەرامبەر یاریزانێکی سوید

یاریگا-هەڵبژاردەی سوید رایدەگەیەنێت ئەنتۆنی ئیلانگای یاریزانی وڵاتەکەیان و یاریزانی لاوی مانچێستەریونایتد سوکایەتی رەگەزپەرستی پێکراوە لەلایەن یاریزانێکی ئیتاڵیای خوار ٢١.

لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی خوار ٢١ ساڵدا و ئیتاڵیا و سوید بەیەک گەیشتن و یارییەکە ١-١ کۆتایی هات. کلایس ئێریکسن راهێنەری سوید وتی “ئێمە سکاڵای خۆمان گەیاندووەتە ناوبژیوان و شاندی بەرپرسیاری یارییەکە و پێمان وتوون چی روویداوە، کەس شایستەی ئەوەنیە بەو جۆرە سوکایەتی بکرێت و هەموومان لە پشتی ئیلانگاین”.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ئەو کاتە روویداوە کە سوید لە کاتی زیادکراو گۆڵی بەرامبەرییان تۆمارکردووە بەڵام لە کامێراکانی یاریگاوە رووداوەکە دیار نیە و یاریزانی تۆمەتباریش دیاری نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button