ئه‌وروپائینگلتەراجیهانگرنگترینمۆندیال

ڤینگەر: لە داهاتوویەکی نزیک لە رێگەی تەکنەلۆجیاوە ئۆفساید هەژمار دەکرێت

یاریگا
ئارسێن ڤینگەر، راهێنەری پێشووی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات بەم زووانە لە رێگەی تەکنەلۆجیایەکی نوێوە کار لەسەر هەژمار کردنی ئۆفساید دەکەن.

ئارسێن ڤینگەر بەڕێوەبەری گەشەپێدانی تۆپی پێ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گۆڵ لەمبارەیەوە دەڵێت ” دوای ئەوەی سیستەمی var کارا کرا، ئەم سیستەمە توانی ئاسانکاری زۆر بۆ نابژیوانان بکات، لە کات درووستی و نادروستی ئۆفساید، بەڵام لە هەمان کاتدا زۆرجار بووەتە هۆی ئەوەی کە یارییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر رابگیرێن، ئەمەش وایکردووە ئێمە لە فیفا بیر لەوە بکەینەوە، لە داهاتوویەکی نزیک لە رێگەی تەکنەلۆجیایەکی نوێ ئەم کێشانە چارەسەر بکەین ”.

بەڕێوەبەری گەشەپێدانی تۆپی پێ ئەوەشی گووت هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە لە مۆندیالی داهاتوو ئەم سیستەمە ئامادە بکەن و دواتریش لە پاڵەوانتیەکانی دیکە کاری پێدەکەن.

Back to top button