ئیسپانیاگرنگترین

ڤینگەر: ریاڵ مەدرید لە کۆتایی سوڕی تەمەنی خۆیدایە

ئارسن ڤینگەر راهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵ و بەڕێوبەری گشتی گەشەی تۆپی پێی لە فیفا باسی خۆشەویستی خۆی بۆ ریاڵ مەدرید دەکات و هۆشداری لە تەمەنی یاریزانەکانیشی دەدات.

ڤینگەر لە دیمانەیەکدا لەگەڵ دیپۆرتیس باسی مەدریدی کرد و وتی “کاتێک گەنج بووم، یانەی خۆشەویستی من ریاڵ مەدرید بوو، بە سەیرکردنی یارییەکانی دی ستیفانۆ، پوشکاش، خینتۆ، کۆپا و سانتاماریا گەورە بووم. دواتریش بەرامبەریان یاریم دەکرد بەڵام هەمیشە ئەو یانەیەم خۆشویستووە”.

لە بەشێکی تری قسەکانی، هۆشداری دا لە گەورەبوونی تەمەنی ئەستێرەکانی ئێستای یانەکە و وتی ” بەنزیمە، مۆدریچ و رامۆس لە سەرووو ٣٠ ساڵن، تەنانەت ئەگەر پارەیەکی زۆریش خەرج بکەیت  بۆ جێگرتنەوەیان هیچ گرەنتییەک نیە کە بتوانن هەمان ئاستی ئەوان پێشکەش بکەن. ریاڵ مەدرید سەرسوڕهێنەرە لەگەڵ زیدان بەڵام ئەوان تیمێکن لە کۆتایی سوڕی ژیانی خۆیاندان، ئەو یاریزانانەی یانەکەیان گەیاندە سەرکەوتنە مەزنەکان سەرجەمیان تەمەنیان هەڵکشاوە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button