ئینگلتەرا

ڤینگەر: پارەیەکم زۆرم خستە بەردەم ڤاردی بەڵام ئارسناڵی رەتکردەوە

یاریگا-ئارسن ڤینگەر دان بەوەدا دەنێت نەیتوانیووە جیمی ڤاردی رازی بکات یاری بۆ ئارسناڵ بکات.

فەیلوسەفە فەڕەنسییەکە بۆ بێین سپۆرت وتی “لە ٢٠١٦دا کاتێک خولی ئینگلیزییان بردەوە، پارەیەکی زۆرمان خستە بەردەمی  رەتیکردەوە،  هەروەها ڤیکای (خاوەنی ئەوکاتی لێیستەر) بەر لەوەی تووشی رووداوی  تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکەی ببێت، ئامادەنەبوو دەستبەرداری ببێت و گرێبەستێکی نوێی خستە بەردەمی لەگەڵ هەمان ئەو پارەی ئێمە ئەگەر زیاتریش نەبووبێت. هێرشبەری گەورە لە کاتی دروستدا دەجوڵێت لە کاتێکدا یاریزانەکانی دیکە هەموویان وەستاون، ڤاردی ئەو تایبەتمەندییەی هەیە”.

لەگەڵ ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ، ڤاردی لەم وەرزەدا خاوەنی ١٢ گۆڵە لە پریمەرلیگدا و رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە ئاستە بەرزەکەی یانەکەی لەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button