ئه‌وروپا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان.

پورتوگال توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەلام لە لۆكسەمبۆرگ بباتەوە ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەكەكانی 8,13 بە لێدانی سزا دوو گۆڵی تۆماركرد و لە خولەكی 87 گۆڵی سێیەمی خۆی بۆ هەلبژاردەكەی تۆماركرد ، دوو گۆڵەكەی دیكەش لەلایەن برۆنۆ فێرناندیز و جواو بالینیا تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان كریستیانۆ یەكەم یاریزانە لە مێژوودا زۆرترین هاتریك لەگەل هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات بە 10 هاتریك.

نزیكترین ڕكابەر لە دۆنەوە لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی تانگۆ دەبینرێت كە حەوت هاتریكی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆمار كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button