ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی ریال مەدرید لە پێکانەکەی رزگاری دەبێت و یاریزانێکیش تووشی پێکان بووە

یاریگا
دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان، سەرجەم یاریزانەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پەیوەندی بە یانەکەیان دەکەنەوە و، دەست بە ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکانی داهاتوو دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری شاهانەکان کە بەهۆی ئازاری ددانیەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەکەی بکات، بریارە سبەی جارێکی دیکە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە و، بۆ یاری داهاتووی یانەکەی ئامادە دەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئێدێر ملیتائۆی بەرگریکاری بەڕازیلی ریال مەدرید ئەمیشیان لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر کۆلۆمبیا، تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button