ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ چەند ڕیكۆردێكی نوێی بە ناوی خۆیەوە تۆمار كرد

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی چەند ڕیكۆردێكی نوێی بە ناوی خۆیەوە تۆمار كرد.

لە یاریەكی دۆستانەدا هەردوو هەلبژاردەی پورتوگال و قەتەڕ ڕوووبەڕووی یەك بوونەوە و پۆرتوگال توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە بباتەوە.

لە یاریەكەیان بەرامبەر قەتەڕ كریستیانۆ توانی گۆڵی یەكەم تۆمار بكات و بەوەش كۆی گۆڵەكانی گەشتە 112 گۆڵ.

هەروەها دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی دۆن ڕیكۆردێكی مێژووی دیكەی تۆمار كرد بە تۆماركردنی گۆڵ لە 46 هەڵبژاردەی جیاواز ، زیاتر لە هەر یاریزانێكی دیكە.

هەروەها دۆن توانی ڕیكۆردێكی نوێ بۆ خۆی بنوسێتەوە دوا بەشداریكردنی لە یاریەكەی بەرامبەر قەتەڕ و بوو بە یەكەم یاریزانی ئەوروپی كە زۆرترین یاری بەشداری كردبێت بە 181 یاری و پێش سێرجیۆ ڕامۆس كەوت كە 180 یاری ئەنجام دابوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button