ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

یاریزانێکی هەڵبژاردەی فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
هەڵبژاردەی تۆپی پێ فەرەنسا، بریارە لە فایبەڵی نەیشن لیگ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ببێتەوە و، پێش یارییەکە تووشبونی یاریزانێکی کەلەشێرەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانەکان و راهێنەرانی هەڵبژاردەکەیان، پشکنینەکەی ئادریان رابیۆ پۆزەتیڤ دەرچووە، واتە هەلگری پەتاکەیە و، بەم هۆیە ناتوانێت بەشداری یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات.

هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسپانیا، دوای بردنەوەیان لە بەلجیکا و ئیتاڵیا خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی نەیشن لیگ و بریارە لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوەکە، شەوی داهاتوو رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

Back to top button