ئه‌وروپائیسپانیا

شۆكێكی دیكە بۆ ڕیاڵ مەدرید بەهۆی هازاردەوە

یاریگا- 

یەكێتی تۆپی پێی بەلجیكا ڕایگەیاند ئیدین هازارد ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی پێكانەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشتووە.

لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر فەڕەنسا هازارد تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

لە بەیاننامەكەی بەلجیكادا ئاشكرا كراوە كە هازارد ناتوانێت مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی ئەنجام بدات و یاریزانەكە دەگەڕێتەوە مەدرید.

هەڵبژاردەكە دووپاتیكردووەتەوە هازارد لە ماسولكەكانیدا هەست بە ئازار دەكات و لە كاتی گەڕانەوەی بۆ یانەكەی پشكنینی زیاتر ئەنجام دەدات.

تا ئێستا ئەوە یەكلا نەبووەتەوە كە هێرشبەرە بەلجیكیەكە دەتوانێت بەرامبەر شاختار یاری بكات یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button