خوله‌کانی دیکە

وادەی ئەنجامدانی یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا

یاریگا-

هەلبژاردەی فەڕەنسا توانیان بگەنە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە هەلبژاردەی بەلجیكا.

بەلجیكا و فەڕەنسا لە یاری پێش كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی فەڕەنسا كۆتایی هات.

لە خولەكی 37 و 40 بەلجیكا لە ڕێگەی یانیك كاراسكۆ و ڕۆمێرۆ لوكاكۆ دوو گۆڵیان تۆمار كرد ، بەڵام لە گێمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 62, 69 , 90 فەڕەنسا لە ڕێگەی كەریم بێنزیما ، كیلیان ئیمباپێ و تیۆ هێرناندێز ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندی خۆی پێچەوانە كردەوە.

چاوەڕوان دەكرێت هەردوو هەلبژاردەی فەڕەنسا و ئیسپانیا لە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 10-10-2021 كاتژمێر 21:45 ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە لە یاریگای سان سیرۆ.

هەروەها هەمان ڕۆژ یاری پلەی سێیەم و چوارەم لە نێوان ئیتاڵیا و بەلجیكا كاتژمێر 16:00 ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button