ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

دوو یانەی ئیتاڵی و ئینگلیزی داوای یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکەن

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە زستانی ئەمساڵ، ئالێکس کۆیادۆ ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئیتاڵیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا دەستپێکردووە و دەیانەوێت زستانی ئەمساڵ گواستنەوەی یەکلایی بکەنەوە و، یانەی شیفێڵد یونایتدی ئینگلیزیش ئەو یاریزانەی کردووەتە ئامانج.

کۆیادۆ تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هەیە، یاریزانەکەش هەوڵی ئەوە دەدات ئەم زستانە یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button